دەربارە

“ڕادیۆ دیالۆگ” ڕادیۆیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە پشتیوانی و بەرگری دەکات لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئاوات و خەونەکانیان.

“ڕادیۆ دیالۆگ” ڕادیۆیەکی سەربەخۆیە کە سەربە هیچ حیزب، ڕیکخراو، دەسەڵات، حکوومەت و گرووپێک نییە و نابێت.

“ڕادیۆ دیالۆگ” پشتوانی دەکات لە ئازادی، بەرابەری، مافی خەڵکی زەحمەتکێش، یەکسانیی ژن و پیاو و ژینگەپارێزی.

“ڕادیۆ دیالۆگ” تێدەکۆشێت بە یارمەتیی پسپۆڕان، خەڵکی ئاکادێمیک و ڕێبەرانی مەیدانیی بزووتنەوە جەماوەرییەکان، بیر و لێکدانەوەی نوێ و سەردەمیانە بڵاوبکاتەوە.